به مه‌به‌ستی رێز گرتن و سپاس و پێ‌زانین له خه‌باتی چه‌کداری داسه‌پاو ، و داکوکی و به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزب دێموکراتی کوردستان له نیشتمان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک. گوڵبژێک له هه‌زاران چالاکی بێ وێنه، به‌بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی چه‌ک کردنی دوایین موڵگه‌ی هێزه‌کانی رێژیمی پاشایه‌تی ئێران، هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و دامه‌زرانی سپای میللی، و دواتر رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان. له ساله‌کانی 1945 – 194، خه‌باتی چه‌کدارانه ساڵه‌کانی 1967- 1968و شه‌ری داسه‌پاوی 30 ساڵه کۆماری ئیسلامیی دژی خه‌ڵک و هێزی پێشمه‌رگه باسکی به هێزی گه‌ل ده‌ده‌ریته به‌ردیدی خوێنه‌رانی به‌رێز. دیاره ئه‌وه دڵوپێکه له ده‌ریایه‌ک خه‌بات و به‌رخۆدانی هێزی پێشمه‌رگه، هه‌ر بۆیه جێی خۆیه‌تی هه‌زاران سڵاو پێشکه‌ش به گیانی پاکی هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه که‌به به‌خت کردنی باشترین سه‌رمایه‌ی ژیانیان واته گیانیان بۆ ئازادی و به‌خته‌وه‌ری گه‌ل و نیشتمان له‌م رێگایه دا سه‌ری ناوه‌ته‌وه بکه‌ین . هه‌روه‌ها داوای ساخی و سه‌لامه‌تی و سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له‌م ماوه‌یه‌دا له تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان بریندار و یان به‌شێک له ئه‌ندامی له‌شیان له ده‌ست داوه به ئاوات بخوازین. سه‌رکه‌وێ خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کورد بۆ وه‌دێهێنانی مافی دیاری چاره نووس. سڵاو له پێشمه‌رگه و پیرۆز بێ ٢٦ ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان. ره‌حمان نه‌قشی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م گوڵبژێره له سه‌ر ئه‌م نووسینه چرکه بکه. |