له خۆپیشاندانی رۆژی 25ی رێبه‌ندان له ئێران دوو كه‌س به ناوه‌كانی محه‌مه‌د موختاری و سانیع ژاڵه کوژراون كه هه‌ر دووكیان كورد بوون. هه‌ر چه‌ند له یه‌ك دوو رۆژی رابردوو ته‌نیا ناسنامه‌ی سانیع ژاڵه وه‌ك كوردێكی شاری پاوه روون کرابوەوە.
رۆژێك دوای كوژرانی ٢ خۆێندکاری کورد به دوای خۆپێشاندانه‌كانی شاری تاران تەرمی سانیع ژاڵە لە لایەن رژیمەوە بە خاک سپێردرا. رژیم دەڵێ کە سانیع ژاڵە بەسیجی بووە و لە لایەن خۆپیشان و موجاهدینی خەڵقەوە کوژراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا خۆپیشاندەران و ناڕازیان پێیان وایە کە ژاڵە شەهیدی ئەوانە، سەر بە ناڕازیان بووە و لە لایەن هێزەکانی سەر بە بەسیجەوە پێکراوە. هەروەها ئەنجومەنی قەڵەمی کوردستانیس بە دەرکردنی راگەیاندێ ژاڵەی بە ئەندامی خۆی لە قەڵەم داوە. هەر لەو چوارچێوەدا فه‌رمانداری شاری پاوه رایگه‌یاند سبه‌ێنێ ته‌رمی سانیع ژاڵه له گۆرستانی شه‌هیدانی شاره‌كه به خاك ده‌سپێردرێت و ئیمام جومعه‌ی ئەو شارە نوێژی له سه‌ر ده‌خوێنێت. .
له كاتێكدا رژیم بایەخێکی زۆری بە ناشتنی ته‌رمی سانیع ژاڵه دابوو، بەڵام لە هەمان کاتدا محه‌مه‌د موختاری بێ هه‌ر چه‌شنه باس و لێدوانێکی خەبەری له شاری تاران بە خاک ئەسپەردە دەکرێ..
محه‌مه‌د موختاری، وەک سانیع ژاڵە، خوێندكارێكی كورده و 22 ساڵان بوو. موختاری خوێندكاری زانكۆی ئازادی شاهرود بوو. ناوبراو پێش کوژرانی لە لاپەڕەی په‌ره‌ی فەیسبووکی خۆیدا خەڵکی بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی داوەت کردبوو.