هاونیشتمانان به‌رێز ... خه‌ڵکی خه‌باتگێر کوردستان...کۆروکۆمهله مافپارێز و به‌شه‌ردۆسته‌کان... هه‌روه‌ک ئاگادارن کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوەی سی و یەک ساڵ دامه‌زرانی خۆی تا ئێستا له بەرچاوی کۆروکۆمهله جیهانی‌یه‌کان، نەیارانی سیاسی خۆی به توندترین شێوه له ناو بردووه و بۆ مانەوەی دەسەڵاتی نگریسی خۆی له هیچ چەشنه توندوتیژی و زەبرو زەنگێک له دژی خەڵکانی ئازادیخواز ده‌ستی نه‌پاڕاستوه و به سەدان کەسی له سێداره داوه و به هەزاران کەسیشی ره‌وانه‌ی بەندیخانەکان کردوه. ئێستا خۆێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی مامۆستای شۆڕشگێر فەرزاد کەمانگەر لەتەک چوار زیندانی سیاسی دیکه ویشک نه‌بۆته‌وه، به نیازه سزای لە سێدارەدانی حەبیب‌وڵڵا لەتیفی پوور، زیندانی سیاسی کورد له ڕۆژی یەکشەممه 26 مانگ جێبەجێ بکات. به پێی لیدوانی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری حەبیب‌وڵڵا لەتیفی پوور، بڕیاره که ڕۆژی یەکشەممه سزای لە سێدارەدانی ئەم زیندانییه جێبەجی بکرێت. هەر وەک دەزانین حەبیب‌وڵڵا لەتیفی پوور له پاییزی ساڵی 2007 (یەکی ئابان 1386) دەست به‌سه‌رکرا و بۆماوەی چوار مانگ له‌زیندانی تاکەکەسی له ژێر ئەشکەنجەی توند و دژوار‌دا بوو و پاشان له سەرەتای هاوینی 2008 (10 تیری 1387) له دادگایەکی چەند خولەکی، له یه‌کێک دادگاکانی ئینقلابی ئیسلامی شاری سنه به تاوانی خەبات له دژی ئاسایەشی نەتەوەیی و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای له سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان، کۆروکۆمه‌لی نێونه‌ته‌وی، رێکخڕاوه مه‌ده‌نی و ئازادیخوازه‌کان، ئێمه هێزه‌کانی کوردستانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وێڕای ئیدانه کردنی ئه‌وکرده‌وه دڕندانه داوا له ئێوه و هه‌مو ئینسانێکی ئازادیخۆاز و مافپاڕێز ده‌که‌ین ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆێان له به‌رابه‌ر ئه‌م کرده‌وه دژی ئینسانی‌یه ده‌رببرن و ئیجازه نه‌ده‌ن وا سوک و ئاسان خۆێنی رۆڵه‌کانتان به‌ده‌ستی جه‌للاده‌کانی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی ئێڕان به‌فیرۆ بچێ. بۆیه پێویسته به زووترین کات بڕیاری لە سێدارەدانی حەبیب‌وڵڵا لەتیفی پوور ڕابگیرێت و هەموو زیندانیانی سیاسیش ئازاد بکرێن. وێنه بۆ... رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان رێکخڕاوی مافی مرۆڤ له‌دانمارک سه‌رۆکی پارڵمانی دانمارک سه‌رۆک وه‌زیرانی دانمارک هیزه‌کوردستانێکان هێزه ئێرانێکان له‌گه‌ڵ رێزمان کۆمیته هاوکاری هیزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 25،12،2010 |