جێبه‌جێ کردنی حوکمی ئێعدامی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی به شێوه‌ی کاتی راگیرا. ئیلاهه له‌تیفی، خوشکی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی له لێدوانێکی ته‌لیفونیدا دا بۆ " کوردستان و کورد" رایگه‌یاند که جێبه‌جێ کردنی حوکمی له سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی راگیراوه و بۆ کاتێکی نادیار دواخراوه. ئیلاهه له‌تیفی رایگه‌یاند که محه‌ممه‌د ساڵح نیکبه‌خت، پارێزه‌ری حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی تا دواساته‌کان و دواده‌رفه‌ته‌کان له پێ نه‌که‌وتوه و توانیویه‌تی به‌ر به جێبه‌جێ کردنی ئه‌و حوکمه بگرێ. ناوبراو هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانی شه‌هبازی، پارێزگاری سنه بۆ دخاله‌ت له‌و بڕیاره‌دا به‌رز نرخاندوه و رایگه‌یاندوه که له ئاکامی هه‌وڵ و نه‌سره‌وتنه‌کانی نیکبه‌خت و بڕیاری پارێزگاری سنه، ئه‌و حوکمه به شێوه‌ی کاتی راگیراوه و ئێستا حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی له زیندان براوه‌ته‌وه به‌ندی گشتی. شایانی باسه که له دوو رۆژی رابردوودا هه‌وڵه‌کان بۆ رزگاریی گیانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای کورده‌کان له رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌موو شوێنه‌کانی گرتبۆوه. به پێی هه‌واڵ و راپۆرته‌کان کورده‌کانی نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی شاری سنه شه‌وی رابردوو تا به‌یانی نه‌خه‌وتوون و به ئاماده بوون له سه‌ر شه‌قامه‌کان پێیان له سه‌ر پێویستیی راگیرانی ئه‌و حوکمه داگرتبوو. |