لە سنە خەڵکی کوردو هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکیان دادا


لە سنە خەڵکی کوردو هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکیان دادا

2011 01 05 - 16:07
avatar
رۆژهەڵات تایمز - ناوەندی هەواڵ: پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٣٨٩ی هەتاوی تێکەڵچوونێک لە نێوان خەڵکی سنە و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە و لە ئەنجام دا مێرمنداڵێک بریندار بوو. بە گوێرەی دوا زانیاریەکانیش بارودۆخی شار هەروا ئاڵۆزە و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئامادەباشی دان.
کێشەکە کاتێک هاتە ئاراوە کە هێزەکانی نیروی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامی لە "مەیدان گاز"ی سنە بە هۆکارێکی ناروون هەڵیانکوتایە سەر لاوێکی ئەو شارە و وێڕای لێدانێکی زۆر دەیانویست لە گەڵ خۆیانی بەرن کە لە گەڵ دژکردەوەی رێبواران و خەڵکی ئاسایی بەرەوڕوو بوونەوە. لەو رووبەڕووبونەوەیەدا لاوەکە توانی لە دەست مەئمووران ڕا بکا. دوای ئەوە بوو کە هێزە چەکدارەکان دەستیان بە تەقە کرد کە لە ئەنجام دا مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵیان بە توندی بریندار کرد. لە دژکردەوە بەرامبەر بەو کردەوەیەش گروبانێک بە ناوی پوریا فقه سلیمانی وەک کەسێک کە دەسڕێژی کردووە و ستوان نەورۆزی کە فەرمانی تەقەی داوە، کەوتنە بەر هێرشی خەڵکەکە.
بە گوێرەی دوا زانیاریەکان شاری سنە لە بارودۆخی نائاسایی دایە.

http://rojhelattimes.org/read.php?id=1923