تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵك و هێزه ئه‌منیه‌كان له سنه
كوردیش پریسپكتیڤ: به پێی هه‌واڵێك كه له شاری سنه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له نێوان خه‌ڵك و هێزه ئینتزامیه‌كاندا تێكهه‌ڵچوون رووی داوه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه له مه‌یدانی گاز روویداوه و بۆته هۆی ئه‌وه ی كه هێزه ئینتزامیه‌كان په‌نا بۆ چه‌ك به‌رن و ده‌ستڕێژ بكه‌ن.
گوتراوه هێزه ئینتزامیه‌كان له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی كه‌سێكدا بوون كه ئه‌و كه‌سه خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه و بۆته هۆی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه.
به پێی هه‌واڵه‌كه له كاتی هه‌ڵهاتنی ئه‌و كه‌سه‌دا هێزه ئینتزامیه‌كان ته‌قه‌یان كردوه و له‌و نێوه‌دا منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵان پێكراوه و بریندار بووه.
هه‌ر به پێی زانیاریه‌كان، جه‌ماوه‌ر پاش بریندار بوونی ئه‌و منداڵه روو له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ن و به كۆمه‌ڵ و به تایبه‌ت له و سه‌ربازه‌ی ته‌قه‌كه‌ی كردوه ده‌ده‌ن