قانع ژاڵە: ئاواتی سانع ئەوە بوو وەک بەهمەن قوبادی خزمەت بە نیشتمانەکەی بکا

16 Feb 2011
avatar
رۆژهەڵات تایمز - ناوەندی هەواڵ: قانع ژاڵە، برای سانع ژاڵە لە لێدوانێک دا بۆ بەشی فارسیی دەنگی ئەمریکا بە توندی ئەوەی رەد کردەوە کە براکەی سەر بە بەسیج بووبێ. ئەو هاوکات ئاشکرای کرد کە بە دوای کوژرانی سانع، لە حاڵێک دا کە ئەوان هێشتا ئاگادار نەبوون، پیاوانی ئیتلاعات رژاونەتە ناو ماڵەکەیان لە شاری پاوە و وێنەی ناوبراویان لێ ئەستاندوون و پاشان کارتی بەسیجیان بۆ ساز کردووە. وتیشی کە ئەو کارانە هەمووی بە دەسکیسی کوڕە پورەکەی ئەنجام دراون. هەروەک راشیگەیاند کە بنەماڵەی ئەوان لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی دا کە لە لایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیەوە رێک دەخرێ، بەشداریی ناکەن.
قانع ژاڵە لە وتوێژەکەی دا لە گەڵ عەلی جەوانمەردی باسیشی لە نیشماندۆستی سانع کرد و وتی کە ئەو ئاواتی بوو بتوانێ وەک بەهمەن قوبادی خزمەت بە نەتەوە و نیشتمانەکەی بکا.
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2272