حیزبەکانی رۆژهەڵات بێدەنگەیان شکاند؛ حدک پشتیوانی لە نارەزایەتیەکانی ١ی رەشەممە دەکا18 Feb 2011رۆژهەڵات تایمز - ناوەندی هەواڵ: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەک دا پشتیوانی خۆی لە حەرەکەتە ئیعترازیەکانی رۆژی یەکشەممە، ١ی رەشەممەی ١٣٨٩ی هەتاوی راگەیاند کە لە لایەن بزوتنەوەی سەوز وەک رۆژی ماتەمینی بۆ هاوپێوەندی لە گەڵ خەڵکی کورد راگەیەندراوە. حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەگەرچی هیچ ئاماژەیەک بەوە ناکا کە بانگەواز بۆ ئەو حەرەکەتە ئیعترازیانە لە لایەن بزوتنەوەی سەوز و لە حەوتووی کوژرانی سانع ژاڵە و محەممەد موختاری، بە ناوی هاپێوەندی لە گەڵ "هاوڵاتیانی کورد" راگەیەندراوە، لەم بارەوە دەڵێ: "هاتنه سه‌ر شه‌قامی یه‌ک میلیۆنیی خه‌ڵکی تاران و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینی خه‌ڵکی شاره‌کانی دیکه له رۆژی 25ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا، جارێکی دیکه ده‌ریخسته‌وه که بزووتنه‌وه‌ی ئازدیخوازی و دژ به دیکتاتۆریی خه‌ڵکی ئێران، سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌رکوت و پیلانێک، نه‌ک هه‌ر به‌رده‌وامه، به‌ڵکوو تا دێت به‌رێنترو رادیکالتر ده‌بێ." لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "به‌ره‌و رووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ل هاتنه‌وه سه‌ر شه‌قامی خه‌ڵک به‌هێزی زۆری نیزامی و که‌لکوه‌رگرتن له هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ک، جگه له شه‌هید بوونی دوو رۆڵه‌ی کورد به ناوه‌کانی سانع ژاله و محه‌ممه‌د موختاری، بریندار بوون و گیرانی ژماره‌یه‌کی زۆری دیکه‌ی خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتووی وڵاته‌که‌مانی لێ که‌وته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ره‌شه وپیلانگێڕی بۆ سه‌رکوت و له نێو بردنی چالاکان وسیما دیاره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازی به‌رده‌وامه." "حیزبی دیموکراتی کوردستان، وێڕای رێزگرتن له حه‌ماسه‌ی 25ی رێبه‌ندانی خه‌ڵکی ئێران و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانی شه‌هیدانی تازه‌ترین به‌ره‌نگاریی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی، داواکاری به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامییه.هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، پشتیوانیی خۆی له بانگه‌وازی هێزه ئازادیخوازه‌کان و ئه‌نجومه‌ن ونه‌هاده سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو ، 1ی ره‌شه‌ممه، له‌سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا، راده‌گه‌یه‌نێ." هه‌روه‌ها دەڵێ "ئێمه پشتیوانی له‌و حه‌ره‌که‌ته ئیعترازییانه ده‌که‌ین که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له رۆژی شه‌ممه 30 رێبه‌ندان و یه‌ک شه‌ممه 1ی ره‌شه‌ممه، به مه‌به‌ستی ناگوتن به کۆماری ئیسلامی، پشتیوانی له دروشم و ویسته‌کانی رۆژی 25ی رێبه‌ندانی خه‌ڵکی ئێران و له قاودانی پیلانه نوێیه‌کانی رێژیم دژی بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازیی خه‌لک به‌ڕێوه ده‌چن." |
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2288 |