افزودن عنوان |
حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ١ی رەشەممە دەکەن هەر یەک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای ٧ رێکخراوی دیکەی ئێرانی بریتی لە اتحاد جمهوریخواهان ایران، حزب دمکراتیک مردم ایران، جبهه ملی ایران ـ اروپا، سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران، سازمان فدائیان خلق ایران (اکثریت)، کمیته هماهنگی شورای موقت سوسیالیستهای چپ ایران و شورای هماهنگی جنبش جمهوریخواهان دمکرات و لائیک ایران بەیاننامەیەکیان بە ناوی "بانگەواز بۆ بەشداری لە ئیعترازە گشتیەکان" و بۆ پستگیری لە بانگەوازی خۆپیشاندان لە رۆژی ١ی رەشەممە بڵاو کردۆتەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە "خۆپیشاندانەکانی رۆژی ٢٥ی بەهمەن لە شار و شارۆچکەکانی ئێران جارێکی دیکە، بە رێبەرانی کۆماری ئیسلامی نیشان دا کە سەرکەوتنی ئیستبداد بە سەر ئازادی خەیاڵێکی خاوە و ئەوەی راستیە زایەڵەی دەنگی خۆپیشاندەران لە رۆژی ٢٥ی بەهمەن و دروشمەکانی دژ بە دیکتاتۆریە." ئەو بانگەوازە کە بە دوای بانگەوازەکەی "راە سبز امید" بڵاو کرایەوە، تێیدا رایانگەیاندراوە کە "بە ئاراستەی خۆپیشاندانەکەی رۆژی ٢٥ی بەهمەن و بۆ پوچەڵ کردنەوەی پیلانەکانی حکومەت دژ بە چالاکان و سیما ناسراوەکانی بزوتنەوە کە بۆ راکێشانی پشتیوانی بیروڕای گشتیی جیهانی و بۆ مەبەستی سەقامگیر کردنی دێموکراسی لە ئێران دا تێدەکۆشن، هاوڕێ و هاوخەباتین." هەر کام لە حدکا و کۆمەڵەی شۆرشگێڕ بە جیاوازیش بەیاننامەیان لە ئاراستەی ئامانجەکانی ئەو خۆپیشاندان و حەرەکەتە ئیعترازیانە بڵاو کردۆتەوە. لەم بارەوە حدکا رایگەیاندووە کە پشتیوانی لە ئامانجەکانی خۆپیشاندانی ٢٥ی رێبەندان دەکا کە تییدا دروشمی دژ بە دیکتاتۆریی ویلایەتی فەقیهـ وترایەوە و هەرچی کۆمەڵەی شۆرشگێڕیشە رۆژی ١ی رەشەممەی بە رۆژی ماتەمینیی گشتی بۆ قوربانیانی رۆژی ٢٥ی رێبەندان راگەیاندووە. لە لایەکی ترەوە هەر یەک لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە دوو بەیاننامەی جیاواز دا پشتیوانی خۆیان بۆ بانگەوازی حەرەکەتە ئیعترازیەکانی رۆژی یەکشەممە، ١ی رەشەممە راگەیاندووە. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەم بارەوە وێڕای پێداگرتنەوە لە سەر روخانی کۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە: "له‌پیناو گه‌یشتن به‌و ئامانجه پشتیوانى ده‌كه‌ین له‌بانگه‌وازى رێپێوان و نارِه‌زایه‌تى رۆژى یه‌ك شه‌ممه ١ى رِه‌شه‌ممه‌ى ١٣٨٩ له سه‌رانسه‌رى شاره‌كانى ئێران و كوردستان و داوا له‌جه‌ماوه‌رى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ رێزگرتن له نوێترین شه‌هیدانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌قخوازانه‌ى گه‌له‌كه‌مان شه‌هیدان سانع ژاڵه و محه‌ممه‌د موختارى وێراى باقى شاره‌كانى ئێران و هه‌روه‌ها هاوكات له‌گه‌ڵ باقى وه‌لاتانى جیهان له رێپێوانى بانگه‌واز بۆ كرا‌و له لایه‌ن ناوه‌نده مه‌ده‌نی و سه‌ربه‌خۆكان پێشوازى بكه‌ن و جارێكى دیكه بیسله‌مێنن كه كوردستان له‌راست كوژاندنه‌وه‌ى به ناحه‌قى مۆمى ته‌مه‌نى رۆڵه‌كانى بێ ده‌نگ نابێ و لێیان به خاوه‌ن ده‌رده‌كه‌وێ." هەرچی حیزبی دێموکراتی کوردستانیشە لەم بارەوە "وێڕای رێزگرتن له حه‌ماسه‌ی 25ی رێبه‌ندانی خه‌ڵکی ئێران و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانی شه‌هیدانی تازه‌ترین به‌ره‌نگاریی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی، داواکاری به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامییه.هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، پشتیوانیی خۆی له بانگه‌وازی هێزه ئازادیخوازه‌کان و ئه‌نجومه‌ن ونه‌هاده سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو ، 1ی ره‌شه‌ممه، له‌سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا، راده‌گه‌یه‌نێ." هه‌روه‌ها دەڵێ "ئێمه پشتیوانی له‌و حه‌ره‌که‌ته ئیعترازییانه ده‌که‌ین که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له رۆژی شه‌ممه 30 رێبه‌ندان و یه‌ک شه‌ممه 1ی ره‌شه‌ممه، به مه‌به‌ستی ناگوتن به کۆماری ئیسلامی، پشتیوانی له دروشم و ویسته‌کانی رۆژی 25ی رێبه‌ندانی خه‌ڵکی ئێران و له قاودانی پیلانه نوێیه‌کانی رێژیم دژی بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازیی خه‌لک به‌ڕێوه ده‌چن." پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستانیش کە خۆی وەک پێکهاتەیەکی کوردی - ئێرانی پێناسە دەکا، وێڕای پشتیوانی لەو حەرەکەتە ئیعترازیانە، خوازیاری لێک تێگەیشتنی زیاتر لە نێوان ئۆپۆزیسیۆنی گۆڕانخواز لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتە و راشیدەگەیەنێ کە "لە هەر هەنگاوێک بۆ پاشەکشە بە دیکتاتۆری پشتیوانی دەکا." شورای ئیسلاح تەڵەبانی کوردیش لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە گیانبەختکردوانی خۆپیشاندانەکەی ٢٥ی رێبەندان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکا کە وێڕای خەڵکی ئێران بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی ١ی رەشەممەدا بکەن. ئەگەرچی زۆربەی حیزبە سەرەکیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانیان لە حەرەکەتە ئیعترازیەکانی رۆژی ١ی رەشەممە دا کردووە، بەڵام هیچیان داوای خۆپیشاندان یان کردەوەیەکی دیاری کراویان لە خەڵکی کوردستان نەکردووە. ئەو حیزبانەش کە پشتیوانیان لەو حەرەکەتە ئیعترازیانە نەکردووە، پتر بێ هەڵوێستیان پاراستووە و دژکردەوە یان دژایەتیەکی ئەوتۆیان لێ نەبیندراوە. هەواڵی بەشداریی حیزبەکانی رۆژهەڵات لەو خۆپیشاندانانە رەنگدانەوەیەکی زۆری لە مێدیا فارسیەکان دا لێکەوتۆتەوە و بۆ یەکەم جار لە ناو ماڵپەڕەکانی سەر بە بزوتنەوەی سەوز و لەوانە "سحام نیوز" ماڵپەڕی فەرمی مێهدی کەڕوبی دا بە چڕی باسی کراوە. |
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2301 |